ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق، كەشوهەوای سبەی هەینی ڕاگەیاند و پێشبینی دەكات سبەینێ لە ناوچەكانی ناوەڕاست بەفر ببارێت.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی كەم لە هەندێك شوێن و دەرفەتی بەفربارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوا لە ناوچەكانی ناوەڕاستدا.
هەروەها لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باكوور نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
 هاوكات كەش و هەوا لە دەڤەری باشوور نیمچە هەور و هەندێك جار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە شوێنی جیاواز  و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووردا.
 
كەشناسی: سبەی لە ناوەڕاستی عێراق بەفر دەبارێت
                
                100%
                
            
        
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.