خزمەتگوزاری جیۆفیزیكی ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا لە دوورگەكانی كوریل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە حەوزی زەریای هێمن لە نزیك دوورگەكانی كوریل ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 102 كم لە باشووری ڕۆژئاوای گوندی گۆلۆڤینۆ لە دوورگەی كوریل كوناشیر بووە.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكی، هەر ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.5 پلە پاپوای نیوگینیای هەژاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكا، هیچ هۆشدارییەكی تسونامی دەرنەچووەو بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 38 كم ڕوویداوە.
بوومەلەرزە دوو وڵاتی دیكەی هەژاند

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.