كاتژمێر3:15 به‌ره‌به‌یانی ئهمرۆدووشهممه27ی2ی2023 به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه له‌سه‌ر رێگای دوكان سلێمانی له ئاستی ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا كه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌یه.
كۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی به ترافیک ئێف ئێمی پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی راگه‌یاند، به‌پێی هێڵكاری تیمه‌كانی هاتووچۆ ده‌ركه‌وتوه هۆكاری روداوه‌كه خێراییوپابهند نه‌بوون بوه به یاسا‌و رێناییهكانی هاتووچۆوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری توێتا لاندكرۆزه‌ر بوه‌و كاتژمێر 3:15 خوله‌كی به‌ره‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 27-02-2023 وەگەڕاوەو سه‌ره‌تا شۆفێره‌كه بریندار بوه، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر سه‌ختی برینكه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا جگه له‌م روداوه سێ روداوی دیكه‌ی هاتووچۆ له‌سنوری سلێمانی رویانداوه كه به‌هۆیانه‌وه چوار كه‌س برینداربوون.
سلێمانی... به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.