بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەتی لە كچێك كردبوو .
پۆلیس دەڵێت: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
بە گوێرەی راگەیەنراوی پۆلیس،لەئێستادا تۆمەتبار ( ر،ك،س لەدایكبووی 1998 ) بەناسنامە كورد ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
كەسێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی تایبەتی لە كچێك كردبوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.