شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی به‌تینی گه‌رما له ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌یه و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌گاته ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: شەپۆلێکی بەتینی گەرما لە دوو رۆژی داھاتوودا لەسەر ناوچەکانی باکوری رۆژئاوای ئەفریقیا و ئیسپانیا هه‌ڵ ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: پلەکانی گەرما به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 10 تا 16 پلە بۆ سەرووی مامناوەندی ئەم کاتە بەرز دەکاتەوە.
ئاراس جه‌بار سه‌باره‌ت به واده‌ی گه‌یشتنی شه‌پۆڵه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەم بارستە ھەوا گەرمە دواتر بۆ باکوری رۆژھەڵاتی ئەفریقیا جولە دەکات و لە رۆژ 5 ئایاری داهاتوو دەگاتە ناوچەکانمان.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی له هه‌مانكاتدا مژده‌یه‌كی خۆشیشی ڕاگه‌یاند و گوتی كه شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌كه تا گەیشتنی بە ناوچەکه‌مان، کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە ..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.