وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ڕێگاكانی تاسڵوجە - دوکان و دوکان – خەلەکان – ھیزۆپ له سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه.
کارەکان لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و ئەو بەشانەی رێگاکە چاک دەکرێتەوە کە لە رابردوودا تێکچووبوون و ئاستەنگی ھاتوچۆی بۆ شۆفێران و ھاووڵاتییان دروستکردبوو.
کارکردنی تیمەکان ئێستا بەردەوامە و کارەکانیان لە رێگای تاسڵوجە تاوەکو دوکان و خەلەکان و کانی وەتمان تا ھیزۆپ دەگرێتەوە و کارکردن لە چەند شوێنێکیش تەواو کراوە.



 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.