ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023، لەسەر رێگای بەستنەوەی پارێزگای ئەنبار بە پارێزگای سەڵاحەددین ، ڕووداوێكی ترسناكی هاتووچۆ روویداو كە گیان لەدەستدان و برینداربوون هەبووە.
لەو بارەیەوە میدیای عێراق ڕایگەیاند، رووداوێكی هاتووچۆی ترسناك لەسەر ڕێگای ئەنبار – سەلاحەددین ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 بریندار-یشی لێكەوتووەتەوە، كە زۆربەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، دوای رووداوەكە تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگری شارستانی قوربانییەكانیان گواستۆتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و بریندارەكانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی فەللوجە كراون.
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس گیانیان لەدەستداو 19 كەسی دیكەش برینداربوون

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.