رەوشی ئێستای پارێزگای کەرکووک تاوتوێ دهكات
بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك بەڕێوەبچێت، رەوشی ئێستای پارێزگای کەرکووک تاوتوێ دهكات.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەندامانی ئەنجومەنەکەی بانگھێشت کردووە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەن کە بڕیارە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو 21ی تشرینی دووەمی 2017ەوە بەڕێوەبچێت.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تایبەت دەبێت بەگفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئێستای پارێزگای کەرکووک.
بانگھێشتەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای لەکاتێکدایە کە لەدوای رووداوەکانی 16ی تشرینی یەکەمی 2017ەوە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ھیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.