Erbil 38°C شەممە 15 تشرینی دووەم 16:19

هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ر گه‌شته‌کانی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ ده‌بێت
30ی ئه‌م مانگه‌ هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ر گه‌شته‌كانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی قه‌ته‌ر ئێروه‌یس 30 مانگی 12ـی 2017 هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ر گه‌شته‌كانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ ده‌بێت.

رۆژی هەینی 29-9-2017، حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گه‌شتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی خستەبواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەبەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری كوردستان، پەرلەمانی عێراق 12 بڕیاری دژی هەرێمی كوردستان پەسه‌ند كرد كە یەكێكیان راگرتنی گه‌شتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر ‌و سلێمانی بوو.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.