له‌م جیهانه زۆر شوێن هه‌یه بۆ سه‌ردانى كردن و بینین، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كومه‌ڵێك شوێنى دیكه هه‌ن كه ڕێگه نادرێت هیچ كه‌سێك سه‌ردانیان بكات و بیانبینێت.
لێره‌دا ئاماژه ته‌نها به پێنج له‌و شوێنه نهێنییانه ده‌كه‌ین كه ڕێگه پێنه‌دراوه سه‌ردانیان بكرێت:
1- ژوورى نووستنى شاژنى به‌ریتانى ئه‌لیزابێس
ئه‌م ژووره له كۆشكى بیكینكهامه ژماره‌یه‌كى زۆرى پاسه‌وان له‌وێدا پارێزگارى لێده‌كه‌ن و ڕێگه نادرێت هیچ كه‌سێك سه‌ردانى بكات.

2- دورگه‌ى ماره‌كان
دورگه‌یه‌كى بچووكه ده‌كه‌ویته وڵاتى به‌رازیل و زیاتر له 4000 مارى تێدا ده‌ژى كه له ترسناكترین جۆره‌كانى مارن له جیهاندا بۆیه حكومه‌تى به‌رازیل به مه‌به‌ستى پارێزگاری بڕیاریداوه كه ڕێگه له گه‌شتیاران بگرێت سه‌ردانى ئه‌و شوێنه بكه‌ن.

3- قه‌ڵاى فۆرت نۆكس
قه‌ڵاى فۆرت نۆكس له وڵاته یهكگرتووكانه ئه‌م قه‌ڵایه كهنزى نیشتیمانى و پارچه ئاڵتونى لێهه‌ڵگیراوه و 30 هه‌زار سه‌رباز پارێزگارى لێده‌كه‌ن.

4- كارگه‌ى دروستكردنى كۆكاكۆلا
شێوازى دروستكردنى كۆكاكۆلا و ئه‌و ماددانه‌ى له پێكهاتهیدان به ته‌واوه‌تى به نهێنى ماونه‌ته‌وه و ته‌نها چه‌ند كه‌سێكى كه‌م ده‌یزانن و شوێنى دروستكردنهكهشى به ته‌واوه‌تى داخراو و شاراوه‌یه.

5- ناوچه‌ى 51
ناوچه‌ى 51 له نیڤادا، كه ده‌كه‌ویته 201 كیلۆمه‌تر له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ویلایه‌تى لاس ڤیگاس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووكان ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى چاودیرى ئاسمان و چه‌نده‌ها كار و پڕۆگرامى لێ ئه‌نجام ده‌كرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كى نهێنی و پارێزراو بمێنێته‌وه.

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن / سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.