له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیدا له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان نۆ هاووڵاتی بوونه قوربانی.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ له كابۆل هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر هاوڵاتیان له نزیك ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فغانستان و له ئه‌نجامدا شه‌ش هاووڵاتی كوژران و سێ هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش به‌رپرسانی ئاسایشی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كردووه، خۆكوژه‌كه نه‌وجه‌وانێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی به‌ریتانیش ڕایگه‌یاندووه، چه‌ته‌كانی داعش له سایته‌كانی خۆیاندا به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.