هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی به‌نیازن به ئاراسته‌ی ناحیه‌ی زه‌نگاباد ـ كوڵهجۆـ و شاری كه‌لار سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و له‌به‌رنامه‌یاندایه ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی زه‌نگاباد كۆنترۆڵ بكه‌ن و بێنه گوندی قه‌ره‌بڵاغ.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وسوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی هێزێكی زۆریان له‌بازگه‌ی نه‌قشه‌به‌ندی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سێ ڕێیانی جه‌له‌ولاـ كه‌لار ـ قهرهتهپهكه له‌سنوری شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا كۆكردۆته‌وه وجموجوڵیان تێكه‌وتووه ، ئه‌و هێزه به به‌نیازن به ئاراسته‌ی ناحیه‌ی زه‌نگاباد ـ كوڵهجۆـ و شاری كه‌لار سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و له‌به‌رنامه‌یاندایه ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی زه‌نگاباد كۆنترۆڵ بكه‌ن و بێنه گوندی قه‌ره‌بڵاغ كه‌ساڵی 2003 بازگه‌ی سوپای عێراقی سه‌ربه‌ڕژێمی به‌عسی لێ بووه‌و ودواخاڵی سنووری نێوان ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و ڕژێمی به‌عس بووه.
له‌م باره‌یه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان فه‌رمانیان پێكراوه‌و بڕیاری ئه‌و پێشڕه‌وی كردنه‌یان پێیه .
به‌پێی زانیارییه‌كان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاسایش و پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان له گوندی شێخ باوه‌ی نزیك نه‌قشه‌به‌ندی سه‌نگه‌ریان لێداوه‌و جێگیر بوون و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ڕێگه به‌و پێشڕه‌وییه‌ی حه‌شد و هێزه‌كانی عێراق ناده‌ن و ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.