له دوای قه‌یرانی داراییه‌وه كۆمه‌ڵه سه‌گێكی زۆر به درێژایی جاده‌ی 120 مه‌تری هه‌ولێر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانێكی زۆریان هه‌راسان كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه "نه‌به‌ز عه‌بدولواحید" قائیم قایمی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و سه‌گه بهرهڵڵایانهی كه له‌چوارده‌وری هه‌ولێر و به‌تایبه‌ت سه‌ر رێگه‌ی به‌حركه‌و گه‌نجان سیتی بڵاو بوونه‌ته‌وه ئێمه به زووترین كات رێ و شوێنی تایبه‌ت ده‌گرینه به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سه‌گانه، چونكه ئه‌وان زاوزێ ده‌كه‌ن و رۆژ به رۆژ ژماره‌یان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر ژینگه‌ی شاره‌كه و ژیانی هاوڵاتیان به گشتی و منداڵان به تایبه‌تی، چونكه ئه‌و سه‌گانه خۆرایین و نه‌كوتراون و هۆكارن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی .
سه‌باره‌ت به گله‌یی هاوڵاتیان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه زۆره‌ی سه‌گی به‌ره‌ڵڵا "نه‌به‌ز عه‌بدولواحید " گوتیشی: هاوڵاتیان گله‌یی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌له‌وه‌ریان له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌گانه‌وه خوراون و وه هه‌روه‌ها سه‌گه‌كان دڕن و ده‌وه‌رن ده‌نگه‌كه‌ی هاوڵایانی بێزار كردووه ئه‌وه جگه له‌وه‌ی خه‌لكی كه‌متر له‌و رێگایانه ده‌توانن به پیاده‌ره‌وی هاتوچۆ بكه‌ن له ترسی پهلاماردانیانله لایه‌ن ئه‌و سه‌گانه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلی زۆر هاوڵاتی زیانی به‌ر كه‌وتووه به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كان له تاریكی شه‌ودا ده‌چنه سه‌ر جاده‌كان و ئۆتۆمبیله‌كان نایانبینن و خۆیانیان ده‌كێشن به سهگهكانداو به هۆیه‌وه زیان به‌ر ئۆتۆمبیله‌كانیان ده‌كه‌وێت و كه‌لاكی سه‌گه‌كانیش بۆنێكی ناخۆش له ژینگه‌ی ئه‌و شوێنه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێته هۆی پیسبوونی ژینگه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
گوتیشی: ئێمه ساڵانی پێشووتر كاتێ ده‌مانبینی رێژه‌ی ئه‌و سه‌گه بهرهلڵایانه له شوێنێك زۆره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌وانییه‌كان له ناومان ده‌بردن به‌ڵام ئه‌و ساڵ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ئاژه‌ڵپارێزی ده‌نگی ناره‌زاییان به‌رزكرده‌وه كه نابێت ئه‌و سه‌گه خۆراییانه له ناو ببردرێن به‌وه‌ی مافی ئاژه‌ڵ ده‌پارێزن به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌و سه‌گانه كۆ بكه‌نه‌وه‌و په‌نایان بده‌ن.
بۆ رێچاره‌ی به په‌له‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌گه به‌ره‌ڵایانه قائیم قایمی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی شاره‌وانی ده‌ست ده‌كه‌ین به له‌ناوبردنی سه‌گه‌كان، چونكه دوورخستنه‌وه‌یان بێسووده و چه‌ندان جار دوورمان خستوونه‌ته‌وه به‌ڵام دووباره ده‌گه‌رێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.