کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر رایگهیاند، وڵاتەکەی نیگەرانە لە بڕیاری درێژکردنەوەی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان و داواشدەکات بەغدا دەست بە گفتوگۆی مانادار لەگەڵ هەولێر بکات.
لە راگەیێندراوێکدا، کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند نیگەرانن لە بڕیاری درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کە زیان بە گەشەکردنی ئابووری دەگەیێنێت.
له راگهیهندراوهكهی کونسوڵخانەی هۆڵەندا هاتووه: ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین بەردەوامبێت لەسەر گفتوگۆی مانادار لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی پشکی بودجە و کێشە هەڵواسراوەکانی دیکە، بەپێی دەستووری عێراق.
شایهنی باسه 26-2-2018 بهبڕیاری حكومهتی فیدراڵی ماوهی داخستنی فڕۆكهخانهكانی ههرێم بۆ سێ مانگی تریش درێژكرایهوه.
بهپێی بڕیارهكه ماوهی درێژكردنهوهكه تاوهكو بهرواری 31ی ئایاری 2018.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.