له یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر باوكێك به‌ناوى موحسین عه‌زیز ڕاهێنه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای ئه‌و یانه‌یه ، هاوكات ڵه‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بوونى سێ كچى له‌ڕیزى یانهدایهو توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كى كه‌م ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر تۆمار بكه‌ن له‌نوێنه‌رایه‌تى كردنیان وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای عێراق له‌سه‌ر ئاستى ئاسیا و وڵاتانى عه‌ره‌بى لهبهشدارییان لهپاڵهوانێتیهكان.
له ئێستادا بۆ جارى دووه‌میانه به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌پاله‌وانێتى ڕۆژئاوای ئاسیا وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای عێراق
ڕۆژى هه‌ینى به‌روارى 16-3-2018 ده‌ست پێكى پاڵه‌وانێتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای رۆژئاوای ئاسیایه ، به‌به‌شدارى حه‌وت وڵات له‌وڵاتى به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌ده‌چێـت كه ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
خێزانه وه‌رزشیه‌كه‌ى كوردى شارى هه‌ولێر موحسین عه‌زیز راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسای عێراق و هه‌رسێ كچه وهرزشكارهكانى به‌ناوه‌كانی ( ئۆشین – ئیسرا- ئیناس ) لهپاڵهوانێـتیهكه به‌شدارن.
سێ وهرزشوانهكهى كورد كه نوێنه‌رایه‌تى عێراق ده‌كه‌ن له‌م پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر ئاستى تازه پێگه‌یشتوان – لاوان – پێشكه‌وتوان ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تۆمارێكى باش و پاڵه‌وانى بوونیان.
ئۆشین موحسین له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتوان به‌شدار ده‌بێت له‌كێشى (69) كگم ،
یاریزانى ناوبراو له‌م پاڵه‌وانێتیه ڕكابه‌رى ده‌كات له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى سێ ملوانكه‌ى زێڕ
ئیسرا موحسین له‌كێشى 48 كگم به‌شداره له‌سه‌ر ئاستى لاوان و پێشكه‌وتوان ، ناوبراویش هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ست هێنانى شه‌ش ملوانكه‌ى زێڕ ده‌دات به‌ده‌ستى بهێنێ له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه.
ئیناس موحسین له‌كێشى 69 كگم له‌سه‌ر ئاستى لاوان و تازه پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتوان به‌شداره ، ناوبراو له‌به‌شدارى له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاست ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نۆ ملوانكه‌ى زێڕ ده‌كات.
له لێدوانی بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى له‌باره‌ى به‌شدارییان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ئۆشین موحسین عه‌زیز ڕایگه‌یاند : جارى دووه‌ممانه به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌كه‌ین جارى پێشوومان له‌نێو حه‌وت وڵات‌دا توانیمان پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین ، بۆ ئه‌م جاره‌ى به‌شداریمان ته‌واوى ئاماده‌كاریمان كردووه ئاماده‌ین بۆ پارێزگارى لهپاڵهوانى بونمان و به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر .
ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.