Erbil 38°C دووشەممە 06 تەمووز 16:53

چه‌ندین کۆگای یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌کانی نێردراو بۆ هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن، ئاگریان گرت

ئه‌و یارمه‌تییانه‌ بریتیی بوون له‌ یارمه‌تییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و خۆراك
چه‌ندین كۆگای یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كانی نێردراو بۆ هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن، ئاگریان گرت
کوردستان TV
100%

ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی قورس له‌ به‌نده‌ری حوده‌یده‌ی یه‌مه‌ن كه‌ له‌ ژێرده‌ستی چه‌كدارانی حوسییه‌، بوو به‌هۆی سووتانی چه‌ندین كۆگای ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ی كه‌ بۆ هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن نێردرابوون.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و یارمه‌تییانه‌ بریتیی بوون له‌ یارمه‌تییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و خۆراك كه‌ بڕیاربوو له‌ نێوان هاووڵاتییانی یه‌مه‌نیدا دابه‌ش بكرێن و دانیشتووانی ناوچه‌ جه‌نگ لێدراوه‌كان زۆریش پێویستیان به‌و یارمه‌تییانه‌ هه‌بووه‌ و چاوه‌ڕێ بوونه‌ به‌ زووترین كات بگاته‌ ده‌ستیان.

به‌رپرسێكی ده‌سته‌ی یارمه‌تییه‌ خۆراكییه‌كانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌، وتی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هێشتا دیار نییه‌ بۆچی كۆگاكان ئاگریان گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.