زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان یادی ئه‌و رۆژه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌كاته یه‌كی نیسان هه‌موو ساڵێك به پێی رۆژ مێری زایینی .
له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵكی یه‌كتری ده‌سخه‌رۆ ده‌كه‌ن و گاڵته‌و نوكته له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن له هه‌مان كاتدا له تۆره كۆمه‌ڵاتیه‌كان و گۆڤار و رۆژنامه‌كانیش ته‌نیا بۆ خۆشی و گاڵته‌و گه‌پ هه‌واڵی ناراست بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر چه‌نده بۆنه‌یه‌كی مللییه به‌ڵام تا وه‌كو ئێستا یه‌كی نیسان له هیچ وڵاتێك نه‌بۆته ئاهه‌نگێكی فه‌رمی ، چه‌ندین چیرۆك و ئه‌فسانه و بۆچوون له‌سه‌ر دورست بوونی درۆی یه‌كی نیسان هه‌ن لێره‌دا باس ده‌كه‌ین .
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناوناوی ئه‌م رۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه پاپا گریگۆری سێزده‌یه‌م له ساڵی 1582ـدا كاتێك ویستوویه‌تیی كه " رۆژمێری جولین " له جێگه‌ی " رۆژمێری گریگۆری " دابنێت، هه‌ندێك له هاوڵاتییانی فه‌ڕه‌نسی به‌بێ ئاگاداریی له بڕیاره‌كه‌ی پاپا جه‌ژنی سه‌ری ساڵی تازه‌یان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌پریلدا (نیسان) كردووه نه‌ك له سه‌ره‌تای مانگی جانیوه‌ریدا (كانوونی یه‌كه‌م). هه‌ر بۆیه خزم و دۆستانیان به هۆی ئه‌و بێئاگاییه ئه‌وانیان به گێله‌كانی یه‌كه‌می نیسان ناوزه‌د ده‌كرد و هه‌ر ئه‌وه بوو كه به‌ره به‌ره و به تێپه‌ڕینی كات ئه‌م بابه‌ته بوو به نه‌ریتێك كه تیایدا له یه‌كه‌م رۆژی مانگی ئه‌پریلدا له زۆرێك وڵات درۆیه‌ك به‌ناوی ئه‌م مانگه‌وه بكرێت و مرۆڤه‌كان بیكه‌نه بیانوویه‌ك بۆ پێكه‌نین.
هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه ئه‌م نه‌ریته په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به گۆڕانكاریی وه‌رزكان كاتێك كه دایكی سرووشت له‌ناكاو و ناخافڵ وه‌رزی زستان ده‌گۆڕێت بۆ به‌هار و مرۆڤه‌كان تووشی شۆك ده‌كات، هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌كانیش ده‌یانهه‌وێ وه‌ك جۆرێك له لاسایی كردنه‌وه‌ی له دایكه سرووشت، به درۆیه‌ك یه‌كتریی خافڵگیر بكه‌ن و ئه‌م درۆیه‌ش له چه‌ند كاتژمێر دواتردا ببێته مایه‌ی پێكه‌نین بۆ هه‌مووان.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.