ئایا هه‌موو مێشووله‌یه‌ك لووتی هه‌یه، لووت له مێششولهكاندا ئه‌و ئه‌ندامه‌یه كه بۆ مژینی خوێن به‌كار ده‌هێنن.
هه‌ندێ له مێشووله‌كان لووتیان هه‌یه وهه‌ندێكی تر لووتیان نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا مێشووله مێنیهكان خوێن ده‌مژن بۆیه ته‌نیا ئه‌وان لووتیان هه‌یه.
مێشووله مێینه‌كان هێلكه‌كانیان له ناو جه‌سته‌ی خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، گه‌وره بوون و گه‌شكردنی ئه‌م هێلكانهش پێویستی به ماده‌ی پرۆتین هه‌یه ، هه‌ر بۆیه‌ش خوێن بۆ مێشووله مێینه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی پرۆتینه بۆ هێلكه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێره‌ی مێشووله‌كان به‌رپرسیارێتی هێلكه دانان و گه‌وره‌كردنی هێلكه‌كانیان نیه هه‌ر بۆیه‌ش نێره‌ی مێشووله‌كان لووتیان نیه تا خوێنی پێ بمژن .
سه‌رچاوه/ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.