هونه‌رمه‌ندی كورد " خه‌لیل غه‌مگین " له شاری كۆڵن له ئه‌ڵمانیا له رێوره‌سمێكدا له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ خه‌ڵاتی ساڵی 2018 ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی  پێبه‌خشرا .
به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و كوردانی ره‌وه‌ند و جیشتهجێی ئه‌ڵمانیا و له نێوانیاندا نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس " كاكشار ئوره‌مار و جه‌لیل گادانی " رێوره‌سمی دابه‌شكردن و به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو .
ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له ساڵی 2009 وه له لایه‌ن بنه‌ماڵه و ژماره‌یه‌ك له كهسو كاری نزیكی" ماملێ " وه دامه‌زراوه و له ماوه‌ی 9 ساڵی دامه‌زراندنیدا ژماره‌یك له هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێبهخشاوه .
 
 
                 
                             
                             
                             
                             
                             
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.