رێكخراوی جیهانی QHO بۆ پاكژترین وڵاتانی جیهان ئاشكرایده‌كات وڵاتی فنله‌ندا یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه له پاك و خاوێنی و بۆ ئه‌مساڵ له رێزی پێشه‌وه‌ی لیسته‌كه‌یان دایه .
به پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌م رێخراوه رێژه‌ی گه‌ردیله‌ی تۆز له وڵاتی فنله‌ندا ته‌نیا ( 6 ) مایكرۆگرامه بۆ هه‌ر مه‌ترێك دوجا ، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به كه‌مترین رێژه داده‌نرێت له جیهان .
له ساڵی ( 2008 ) بۆ ( 2016 ) ساڵانه ئه‌م رێخراوه توێژینه‌وه ئه‌نجامده‌دات و دواتر راپۆرت بڵاوده‌كاته‌وه ، ده‌ره‌نجام بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه وڵاتی فنله‌ندا پاكترین و خاوێنترین وڵاتی جیهانه ، له هه‌مان راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه هاتووه كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئۆگه‌ندا ، مه‌نگۆلیا و كامیرۆن له جیهاندا پیسترین هه‌وایان هه‌یه‌و به پیس و پۆخهلترین وڵات هاتینه هه‌ژماركردن .
له راپۆرتی ساڵانه‌ی ئاستی دڵخۆشی وڵاتی فنله‌ندا له پله‌ی پێنه‌جه‌م دێت ، وڵاتی نه‌رویج له ئاستی دڵخۆشیدا یه‌كه‌م وڵاتن له جیهاندا .
جێی باسه ، له راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه جیهانییه هاتووه كه ئاستی گه‌ردیله‌ی تۆز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده هێنده‌ی وڵاتانی دیكه زیاتره .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.