بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین ڕایدهگهیهنێت، فەوجێکی میلیشیاكانى حەشدی شهعبی هەڕەشەی وەرگرتنی موڵک و ماڵ لە گوندنشین و جووتیارانی کورد لە سنووری خانەقین دەکەن.
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین بە باسنیوزی ڕاگەیاند" فەوجێکی عێراقی بەناوی حەشد و سوپای عێراقەوە هاتوونەتە گوندی (فەرەج)ی سەر بە شارەدێی گوڵالە لە سنووری خانەقین، ئەو هێزە سنووری هێزە هاوبەشەکانی لیواکانی سێ و پێنجیان تێپەڕاندووە، پێشتر ئەو دوو لیوایە ڕێککەوتنیکیان کردووە“.
گوتیشی" ئەو هێزە نەدەبوو بێتە ئێرە، چونکە تهنانهت سنووری ساڵى 2003یشیان تێپەڕاندووە، هەرچەندە فهرماندهى فەوجی ئەو هێزە گوتوویەتی کە بۆ داگیرکاریی نەهاتوون و کەس لەوێ دەرناکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.