Erbil 38°C چوارشەممە 22 تەمووز 05:48

له‌ که‌ناراوه‌کانی لیبیا منداڵێک له‌ناو پاپۆڕ له‌دایک بوو

به‌بۆنه‌ی سه‌لامه‌تی دایك‌ و منداڵه‌كه‌‌ په‌نابه‌رانی ناو پاپۆڕه‌كه‌ به‌ ئاهه‌نگ گێران و ته‌پڵ لێدان خۆشی و شادی خۆیان ده‌ربڕی
له‌ كه‌ناراوه‌كانی لیبیا منداڵێك له‌ناو پاپۆڕ له‌دایك بوو
کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی ئێس ئه‌و ئێس بڵاویكرده‌وه‌ له‌ناو پاپۆڕێكی ڕزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌ كه‌ناراوه‌كانی لیبیادا منداڵێك به‌ناوی میریكال له‌ دایك بوو و ته‌ندروستی دایكه‌كه‌شی زۆر باشه‌ و جێگیره‌. 

ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دایكی منداڵه‌كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز نه‌یجیریه‌ و ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ و به‌ كارمه‌ندانی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری ڕاگه‌یاندووه‌ له‌كاتی ده‌ست به‌سه‌ركردنی له‌ بنكه‌یه‌ك له‌ لیبیا دووچاری لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ بۆته‌وه‌ و خواردنی كه‌می پێدراوه‌. 

ئه‌و ڕێكخراوه‌ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین منداڵه‌ له‌ناو پاپۆڕی ئه‌كواریس له‌ دایك بووه‌ به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش. 

هه‌ر به‌بۆنه‌ی سه‌لامه‌تی دایك‌ و منداڵه‌كه‌‌ په‌نابه‌رانی ناو پاپۆڕه‌كه‌ به‌ ئاهه‌نگ گێران و ته‌پڵ لێدان خۆشی و شادی خۆیان ده‌ربڕی.
 

منداڵێك له‌ناو پاپۆڕ له‌دایك بوو
منداڵێك له‌ناو پاپۆڕ له‌دایك بوو
شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.