عێراق و توركیا به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی له هه‌واڵگری و ئاسایشی سنوور كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتوون له داهاتوودا درێژه به كاری هاوبه‌ش بده‌ن.
ئێرهان گولڤهرهن، بریكاری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاسایشی توركیا له‌گه‌ڵ عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاسایشی گشتی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی عێراق و توركیا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی گولڤهرهن و فازڵ به‌ڕێوه‌چوو، باس له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ماهه‌نگی له هه‌واڵگری و ئاسایشی سنوور كراوه.
جیا له‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له داهاتوودا درێژه به كاری هاوبه‌ش بده‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.