له‌نووسراوێكى فه‌رمیدا كه‌ئیمزای ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ره ، ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانى نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه : كه‌وا پێویسته پابه‌ندى بردنى لیستى مووچه‌كانتان بن بۆ گه‌نجینه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌كاتى خۆیدا به‌مه‌به‌ستى وردبینى كردنى ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دوا نه‌كه‌وتنى موچه‌كانتانه .
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ چوار شەممە 13/6/2018
موچه‌ى هه‌ریه‌ك له وەزارەتی ناوخۆ ، دەزگای ئاسایش ، پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن ، خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌ش كرد ، سبه‌ى پێنج شەممەش موچه‌ی هه‌ریه‌ك له خانەنشینی شارستانی ، هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتیەكان دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له‌پێشووتریشدا ڕایگه‌یاند بوو هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك وه‌زاره‌ت پابه‌نده به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.