Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 06:32

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم جەژنی رەمەزان له‌ موسڵمانان پیرۆز دەکات

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان
کوردستان TV
#7
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ هەوڵ و کاری جدی بە ئامانجی تەبایی و یەکڕیزی، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان.

ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان
14/6/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.