Erbil 38°C شەممە 25 تەمووز 06:28

مەلا فەزلوڵڵا رێبەری تاڵیبانی پاکستان کوژرا

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان راگه‌یندراوێكى بلاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان له‌ راگه‌یندراوێكدا، ئاشكراى كرد، كه‌ لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا و به‌ هاوكارى فڕۆکەی بێفڕۆکه‌وان، مەلا فەزلوڵڵا، رێبەری بززوتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌ پاکستان کوژرا.

هاوکات هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، ئەوان رۆژی 13ـی حوزەیران لە ویلایەتی کەنر لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لە نزیک سنوورەکانی پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە.

هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە کە لەم هێرشە ئاسمانییانەدا یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی 'گرووپێکی تیرۆریستی' کوژراوە. 

ساڵی 2013 و دوای کوژرانی حەکمیوڵڵا مەحسودی، رێبەری ئەوکاتی تاڵیبانی پاکستان لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا، مەلا فەزلوڵڵا بووە رێبەری تاڵیبانی پاکستان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.