خۆكوژێك له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له بۆنه‌یه‌كدا له كه زۆربه‌ی چه‌كداری تاڵیبان بوون خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا 25 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی تر برینداربوون .
ته‌قینه‌وه‌كه له كاتێكدا بووه كه كه شه‌ڕكه‌رانی تالیبان به بێ چه‌ك له گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانستان جه‌ژنیان له رۆژه‌كانی هه‌ینی و شه‌مه‌دا پیرۆز ده‌كرد.
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، رێكخراوی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی گرت، چونكه ئه‌وان واژوویان له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی چه‌كدارانی تاڵیبان نه‌كردبوو.
به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه ئاگربه‌ستێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان راگه‌ێندراو بوو، كه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه كۆتایی ده‌هات، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بۆ نۆ رۆژی دیكه ئاگربه‌ستی درێژكرده‌وه.
ئاماه‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.