دوو دز كه ماتۆرَسكیلیان پێبووه موبایلی وه‌زیری ناوخۆی بریتانیان له نێو ده‌سته‌كانیدا رفاندووه.
ساجد جاوید، وه‌زیری ناوخۆی بریتانیا له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی بریتانی رایگه‌یاندووه، چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن دوو دزه‌وه كه ماتۆڕسكیلیان پێ‌بوو موبایله‌كه‌م دزراوه‌و بۆیه به نیازم هه‌ندێك گۆڕانكاری له بنه‌ماكانی پۆلیس بكه‌م، تا به ئاسانی رووبه‌رووی ئه‌و كێشانه ببینه‌وه.
ده‌شڵێت: موبایله‌كه‌م له كاتێكدا لێ دزرا كه له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی بۆستن خه‌ریكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی بووم و ئه‌و كاته‌ش هێشتا پۆستی وه‌زیری ناوخۆی بریتانیام وه‌رنه‌گرتبوو.
گوتیشی: له ده‌ره‌وه‌ی وێستگه‌ی بۆستن بووم، ویستم به‌ته‌له‌فۆن داوای ئۆتۆمبێڵی تاكسی بكه‌م، له پڕ بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانم، له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه كه ماتۆڕسكیلیان پێ‌بوو موبایله‌كه‌م وون بوو.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.