Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 11:53

مه‌کته‌بی سه‌رۆک سه‌ره‌خۆشی له‌ زوبێر کەژۆ دۆسکی ده‌کات

خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین
کوردستان TV
100%


برای بەڕێز کاک زوبێر کەژۆ دۆسکی 

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە مەهدی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت. کاکە مەهدی پێشمەرگەی نیشتیمانپەرەوەر و کەسیایەتیی ناسراو و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی بوو و لە دەستدانی خەمباری کردین. لەم بۆنە خەمناکەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاکە مەهدی بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

  انا للە وانا الیە راجعون

 مەکتەبی سەرۆک

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.