فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسڕائیل 9 شوێنی جیاجیایان له كه‌رتی غه‌ززه كرده ئامانجی بۆردومانی خۆیان، كه له‌و شوێنانه‌وه باڵۆن و كۆلاره‌ی ئاگرپڕژێن هه‌ڵده‌درایه ناو خاكی ئیسڕائیل.
هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه دواییدا چه‌ندین شوێنی جیاجیای له كه‌رتی غه‌ززه بۆردومان كردووه كه لێیانه‌وه باڵۆن و كۆلاره‌ی هه‌ڵگری مادده‌ی ئاگرپڕژێن هه‌ڵده‌درایه ناو خاكی ئیسڕائیل.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م زنیجره بۆردومانه‌ش حه‌ماس سێ موشه‌كی هاویشته باشووری ئیسڕائیل، به‌ڵام هیچكامیان زیانی گیانیان به‌دواوه نه‌بوو.
له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زاره‌تی دادی ئیسڕائیل باس له په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك ده‌كات كه تیایدا سزا دیاریكراوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته ده‌گرن تا دوایی بتوانن زیانیان پێبگه‌یه‌نن، به پێی یاساكه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مكاره ده‌كه‌ن سزای 10 ساڵ زیندانیان بۆ دیاریده‌كرێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.