سالار نامیق په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌قه‌زای خه‌بات پێى ڕاگه‌یاندین ، دوای ئه‌وه‌ی روژی یه‌ك شه‌ممه‌ى رابردوو، ڕێكه‌وتی 17-6-2018 هاولاتیه‌ك بەناوی ( محمد اسماعیل خدر) كه قوتابی زانكۆیه ته‌مه‌نی (٢٥) ساله به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن ڕووی كردووه‌ته ڕووباری زێی گه وره له سنووری قه‌ندیل ، ناوبراو به‌هۆی نه‌زانینی مه‌له‌كردنه‌وه دووچارى خنكان ده‌بێت .
تیمه كانی ژیر ئاو (خهواص)ی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی خه‌بات به كوردستان تیڤی یان ڕاگه‌یاند، به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه دا كه‌وا ماوه‌ی جه‌ند روژێكه خنكاوه.
ساڵانه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه خه‌لكێكی زۆر به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن ڕوو له رووباره‌كان ده‌كه‌ن .
ئه‌رده‌لان یوسف پۆلیسی رێپێدراوی هه‌شت له‌به‌رگری شارستانی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌م ساڵ له سنووره‌كه‌دا (٧) حاڵه‌تی خنكان ڕوویداوه و سه رجهم ته‌رمه‌كانیش له‌ژێر ئاودا ده‌رهێنراون و ڕاده‌ستی كه‌س و كاره‌كانیان كراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.