له‌به‌ری رۆژئاوای یه‌مه‌ن توانراوه فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ بكرێت و زیانێكی زۆریش به‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌كان كه‌وتووه.
محه‌مه‌د ئال جابر، باڵیۆزی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو توانیویانه ده‌سه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه و ده‌وروبه‌ریدا بگرن.
گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هاتووه‌و توانراوه سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و ژێرخانی ئابووری فڕۆكه‌خانه بپارێزرێت.

لێدوانه‌كه‌ی ئال جابر له كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ، عه‌مید روكن عه‌بدولسه‌لام ئه‌لشه‌حی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: له‌به‌ری رۆژئاوای یه‌مه‌ن توانراوه فرۆكه‌خانه‌ی حوده‌یدییه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆنترۆڵ بكرێت و زیانێكی زۆریش به‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌كان كه‌وتووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه: cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.