سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26/6/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه تاكو نیگه‌رانیی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان بڕه‌وێنرێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی به‌په‌له‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به به‌شداریی هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پرۆگرامێكی تۆكمه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه:KRG
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.