Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:30

هاتووچۆی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م شوێنه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت له‌ڕێگاى تیمه‌كانى هاتووچۆ هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ماتۆر سكێله‌ نایاساییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا 900 ماتۆر سكێل ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌ . 

هاتوچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌نگاوى دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕ سكێله‌ نایاساییه‌كان ، داخستنى ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ماتۆر سكێل به‌شێوه‌ی نایاسایی مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى  لێى ئه‌نجام ده‌درێت 

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات  ، كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌كڕین ولێخورینی ماتۆرسكێلی نایاسایی ، ته‌نها ئه‌وانه‌ بكڕن كه‌تابلۆیان هه‌یه‌ و تۆمار كراون ئه‌گه‌رنا  ماتۆرسكێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و پێیان نادرێته‌وه‌ و تێك ده‌شكێندرێن 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.