له دانیشتنی ئهمرۆ پهرلهمانی كوردستان کۆمەڵێک بڕگە و ماددە لە خاڵی یەکەم پەسەندکراوە، ژمارەیەک بڕگە و ماددەی دیکەش ماوە کە دەچێتە کۆبوونەوەکانی داهاتوو.
ئهمرۆ سێ شهممه پەرلەمانی کوردستان لەسەر ژمارەیەک تەوەر كۆبووهوه کە بریتین لە گفتوگۆکردن لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هەموارکردنی یاسای میلاکات، یاسای نەهێشتنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، یاسای دەستەبەری، درێژکردنەوەی کارکردن بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەمواری یاسای پارێزەرایەتی و هەمواری چوارەمی یاسای سندوقی خانەنشینی. ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ، فەرحان جەوهەر به كوردستان تی ڤی رایگەیاند، بەپێی کارنامەکەی پەرلەمان، گفتوگۆکان بەیەک دانیشتن تەواو نابن و درێژەی دەبێت.
فەرحان جەوهەر گوتی: کۆمەڵێک بڕگە و ماددە لە خاڵی یەکەم پەسەندکراوە، ژمارەیەک بڕگە و ماددەی دیکەش ماوە کە دەچێتە کۆبوونەوەکانی داهاتوو. سەبارەت بە خاڵی گرنگی ناو کۆبوونەوەکەش، فەرحان جەوهەر گوتی بابەتی گرنگ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە لەسەر کۆبوونەوەی بەڕێوەچوون و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئەو خاڵانەی کە پێویستە پەرلەمانتار رەچاوی بکات لە میانی دانیشتنەکانی پەرلەمان.
شوان شێخ ئهحمهد ئهندامی پهرلهمانی كوردستان به كوردستان تی ڤی رایگهیاند كه لێكتێگهیشتنی باش له نێو فراكسیۆنهكان ههیه بۆ دانانی پهیرهوێكی باش بۆ پهرلهمانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.