به پێى سه‌رچاوه‌ى ئوریهنت نێت، ئه‌مڕۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2018، دوو ته‌قینه‌وه‌ى به‌هێز عه‌فرینیان هه‌ژاند و به‌پێى سه‌رچاوه‌كه 28 كه‌س بوونه‌ته قوربانى.
تا ئێستا هۆكارى تهفینهوهكه نادیاره به پێى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كان هه‌ندێك ڕایانگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌كه به بۆمبى ده‌ستییه‌وه ڕوویداوه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى تریش ده‌ڵێن دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕیژكراو ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه 8 كه‌س كوژراون و 20 كه‌سیش بریندارن له نێوانیاندا كوڕى به‌رپرسى سوپاى سه‌ربازیك برینداربووه.
جێى ئاماژه‌یه ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌میان له چوارڕیانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له ناوه‌ندى شار و ئه‌وه‌ى دووه‌میش له شه‌قامى ئهلفیلات ڕوویداوه و تیمى فریاكه‌وتن به‌هاناى قوربانییه‌كانه‌وه چوون.
هاوكات له نێو شارى عه‌فرین میلیشیاكانى جه‌بهه‌ى شام و لیواى موعته‌سه‌م به‌هۆى ناكۆكییانه‌وه چه‌ندین شه‌ڕو پێكدادان له نێوانیان ڕوویداوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.