به‌رپرسێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، هێزه عێراقیه‌كان له‌كاتی خۆیدا فریای گونده كوردنیشینه‌كان ناكه‌ون، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا،به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبیش پێشبینی ده‌كات داعش ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی ساڵی 2014 كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
ئیدریس عادل، به‌رپرسی كۆمیته‌ی داقوق-ی باشوری كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند:له‌م مانگه‌دا هێرشكردنه سه‌ر گونده كوردنیشینه‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی زیادیكردووه.
گوتیشی : هێزه عێراقیه‌كان له‌كاتی خۆیدا فریای كورده‌كان ناكه‌ون، به‌تایبه‌ت له‌شه‌واندا چه‌ند كاتژمێرێك دوای رووداوه‌كان هێز ره‌وانه ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نازم كه‌هیه ، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان له‌باشوری كه‌ركوك، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك هێنده زۆره، كه‌جێی سه‌رسوڕمانه.
گوتیشی: من چه‌ندین ساڵه قاڵبوونی نێو رووداوه سیاسی و جه‌نگییه‌كانم، پێشبینی ده‌كه‌م داعش ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی ساڵی 2014 كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.