سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی رایده‌گه‌ێنێت، یه‌كێتی داوای كردووه هێزێكی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك پێكبهێنرێت، ده‌شڵێت: نابێت چاره‌نووسی ناوچه‌كه به‌ده‌ستی لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له لێدوانێكدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه هێزێكی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان پێكبهێنرێت به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه به‌ره‌ی توركمانی بانگ له لایه‌نه نیشتمانی، هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و به هه‌موو لایه‌ك ده‌ڵێت كه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكان، كێشه‌ی گه‌وره بۆ شاره‌كه دروست ده‌كات.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه كه نابێت چاره‌نووسی ناوچه‌كه به‌ده‌ستی لایه‌نێكی په‌یوه‌ندار بێت و رایگه‌یاند هه‌ر گرفتێكی ئه‌منی له كه‌ركووك بێته ئاواره‌وه، ئه‌وه رێگه بۆ تیرۆریستان خۆش ده‌كات كه ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.