شێروان زرار وتەبیژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنهكان و راپرسى له هەرێمى كوردستان لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند" هەر سێ لیستی هاوپەیمانی تورکمانى و ئێزدی تورکمانی و هاوپەیمانی سورایی بەڵگەنامەی پێویستیان پێشکەش نەکردبوو، بۆیە دادگا بڕیاری دا بە پەسەند نەکردنیان.
وتیشى" ئەنجومەنی کۆمسیاران پێویستە تاوەکو (30)ی ئەیلول سەرجەم ڕێکارەکانی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکە تەواو بکات و ئێمهش نووسراوێکمان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان کردوه، کە هەموو هەڵبژاردنەکان لە یەک کاتدا بکرێت، بەڵام تاكو ئێستا وهلامیان نهبووه.
ناوبراو ناوی سێ هاوپەیمانی پەسەندکراوی راگهیاند، كه بریتی بوون لە:-
- قەوارەی یەکەم (سەردەم) کە پێکدێت لە سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پارتی کرێکاران و رەنجدەران و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
- قەوارەی دووەم (یەکێتی نەتەوەیی - الوحدە القومیە) کە پێکدێت لە حزبی (بیت نهرین)، پارتی یەکێتی دیموکراتی کلدان، رەوتی شلامە و ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدان.
- قەوارەی سێیەم (بەرەو ئیصلاح) کە پێکدێت لە حزبەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.