بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان نوسراوێك ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكان دەكات و ئاگاداریان دەكاتەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدیل (2016) دوو مانگ درێژكراوەتەوە.
بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، كە واژۆی ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی لەسەرەو ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گومرگییەكان كراوە، تیایدا هاتووە لەسەر رەزامەندی هەردوو وەزیری ناوخۆو وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەێمی كوردستان بڕیاردراوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2016 دوو مانگ درێژبكرێتەوە.
لە نوسراوەكەدا، كەوێنەیەكی بۆ ماڵپهری كوردستان تیڤی نێردراوه، ئاماژە بەوەشكراوە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2016، لە رۆژی 1-7-2018ەوە درێژكراوەتەوە بۆ 1-9-2018.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.