Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:25

سلێمانى.. پێنج ته‌قه‌که‌ر ده‌ستگیرکران و 22 چه‌کی بێ مۆڵه‌تیش ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا

پۆلیسی فریاكەوتن 7 فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیان جێبەجێكردووە
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری روداوو چالاكییەكانی مانگی رابردوی راگه‌یاند . 

  له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسدا ئاماژه‌ به‌كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن (104) بۆ مانگی 6 -حوزەیران ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌ : 

بەپێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیس ، لەمانگی رابردودا هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی 325 حاڵەتی بەهاناوەچونی هاوڵاتیانیان ئەنجامداوەو پێنج تەقەكەریشیان دەستگیركردووە.

هەروەها دەستیشگیراوە بەسەر 10 كڵاشینكۆف‌و 12 دەمانچەو یەك نارنجۆك‌و دو تاپڕدا كە مۆڵەتیان نەبووە.

هەر لەمانگی رابردودا لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی 104وە 31 ئۆتۆمبێل‌و دوو ماتۆرسكیل بەهۆكاری جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیراوەو روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.

هەر لەو مانگەدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن 7 فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیان جێبەجێكردووە، هاوكات چوار منداَڵی ونبو دۆزراونەتەوەو رادەستی هۆبەی نەوجەوانان كراونەتەوە.

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.