نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاره‌زووى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز نی ڕوچ، كونسولی گشتیی نوێى كۆماری چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ڕوچ، وێڕاى سوپاسكردنی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری و ئاسانكارییان، دووپاتى كرده‌وه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی، ڕۆشنبیری و زانستیدا، هه‌روه‌ها خواستی كۆمپانیا چینییه‌كانى بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان، خسته ڕوو.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاره‌زووى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری چینی میللی له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها پێشوازی له خواستی كۆمپانیا چینییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ دووپات كردنه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه كۆمپانیا چینییه‌كان ده‌توانن ڕۆڵێكی به‌رچاویان له بواره‌كانی ژێرخان، بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌تایبه‌تی كه شه‌ڕی داعش كۆتایی هاتووه و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.