Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 08:38

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی UNHCR کۆبوونه‌وه‌

عه‌واد سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌  ئه‌مین عه‌واد به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری  ئافریكاى كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UNHCR و برۆنۆ گیدۆ به‌رپرسی كۆمسیۆن له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا  عه‌واد سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی شوێنى حه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆیان، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر پلانی ئاژانسه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و باشتركردنی ژیانی په‌نابه‌ران له‌ناو كه‌مپه‌كاندا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌ر‌ۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئاژانسه‌كه‌یانی كرد بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، ئاماده‌یی حكوومه‌تیشى بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و UNHCR نیشان دا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان پاش ئه‌وه‌ى متمانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئاسایشى ناوچه‌كانیان سه‌قامگیر ده‌بێت. شاندی میوان ئه‌م هاوكاری و ئاسانكارییانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و سوپاسیان كرد.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.