كاتژمێر 9 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری له‌نزیك ده‌رچه‌ی عینكاوه ئوتومبیلیكی جۆری كیای تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه كۆنتڕۆل له‌ده‌ست و وه‌رده‌گه‌ڕێت.
له‌م باره‌یه‌وه "فازڵ حاجی" گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه و 2 سه‌رنشینی بریندار بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر ئوتومبیله‌كه و ریگاوبانه‌كه كه‌وتووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆ تكا له شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبیله‌كانیان بن به‌و خێراییه‌ی له شه‌قامه‌كان دیاری كراوه و به پێی حه‌ز و ئاره‌زوو شۆفێری نه‌كه‌ن تا له ڕووداوی وه‌ها به‌دوور بن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.