به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، خواست له سه‌ر به كارهێنانی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئه‌م خواسته زۆره‌ش بووه‌ته هۆكاری كه‌م بوونی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر.
ئه‌م كه‌م ئاویه‌ش هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی نیگه‌ران كردووه و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه كێشه‌ی كه‌م ئاوییان بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هه‌ولێر، "نه‌وزاد هادی" پارێزگاری هه‌ولێر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌ی كه‌م ئاوی له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و نامێنێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌كارهێنانی ئاو و زیاد به‌فیڕۆدانی بووه‌ته هۆكاری كه‌مبوونی ئاو له هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر.
پارێزگاری هه‌ولێر، ڕاشیگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تووشی كه‌م ئاوی هاتوون، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر بڕیاردرا گرفتی كه‌م ئاوی چاره‌سه‌ر بكرێت، به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز.
گوتیشی: هۆكارێكی تر بۆ كه‌م ئاوی لێدانی ئه‌و هه‌موو بیره‌یه بۆیه بڕیارماندا به داخستنی هه‌موو بیره‌كانی هه‌ولێر و داخستنی باخچه زێده‌ڕۆكان كه له به‌رده‌م ماڵه‌كاندا دروستكراون.
"نه‌وزاد هادی" ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌می كاتژمێره‌كانی كاره‌با یه‌كێكی تره له كێشه‌كانی كه‌م ئاوی و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش بڕیارماندا به ته‌رخانكردنی بڕه گازوایلێك بۆ زیادكردنی كاتژمێری كاره‌بای بیره‌كان.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێچارانه به كه‌متر له 2 مانگ كێشه‌كانی ئاو له هه‌ولێر به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.