له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی شۆڕش حه‌سه‌ن بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نوێكردنه‌وه‌ی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران كاری پێویستی تێدا ئه‌نجام دراوه هاووڵاتیان ده‌توانن له رۆژانی داهاتوودا بۆ دڵنیابوونه‌و له ناوه‌كانیان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كرد كه له هه‌رێمی كوردستان 2015 بنكه به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كرێنه‌وه كه له‌و ژماره‌یه 84 بنكه له پارێزگای سلێمانی و 76 بنكه له پارێزگای هه‌ولێر و 47 بنكه له پارێزگای دهۆك و 8 بنكه‌ش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له رێككه‌وتی 7ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستمان به وەرگرتنی ناوی پالَێوراوانی قەوارە سیاسیەکان كردووه كه تا 25ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.