Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:41

کاکه‌مین نه‌جار مه‌رجی پارتی بۆ به‌شداربوونی له‌ حکوومه‌تی نوێی عێراق ئاشکراکرد

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی
كاكه‌مین نه‌جار
کوردستان TV
100%

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كرێت باس له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بكرێت. 

ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌شدار بوون له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ حكوومه‌ت پێكدێنێت بریتیه‌ له‌، به‌ ده‌ره‌جه‌ یه‌ك جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووری عێراق به‌ تایبه‌تی پرسی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و كۆتایی هێنان به‌ داگیركاری كه‌ركووك و هه‌روه‌ها پاپه‌ندبوونی به‌غدایه‌ به‌ ته‌وافوق و ته‌وازو و شه‌راكه‌ت له‌ عێراقدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.