سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی رایگه‌یاندووه كه رێنمایی زۆر توند سه‌باره‌ت به هاتوچۆی ماتۆڕسكیل له خانه‌قین په‌یڕه‌و كراوه.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: هێزه ئه‌منییه‌كان رێنمایی زۆر توندیان سه‌باره‌ت به هاتوچۆی ماتۆڕسكیل له قه‌زای خانه‌قین ده‌ركردووه‌و نابێت هیچ ماتۆڕسكیلێك له‌كاتژمێر 8ی ئێواره‌وه تا 6ی به‌یانی به‌نێو خانه‌قین هاتوچۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: هۆكاری ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی ماتۆڕسكیل بۆ سه‌قامگیركردنی دۆخی ئه‌منی قه‌زاكه‌یه‌و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌درێت كه سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.