Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 15:19

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان، پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ڕاگەیاند

تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارە و مردوو پاككرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كه‌ كارەكانی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ناوی دووبارە و مردوو كۆتایی هاتووە و ئێستا تۆماری دەنگدەران پاككراوەتەوە.

شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی" ئێوارەی دوێنێ كۆتاییمان بە پاككردنەوەی هەموو ئەو ناوە دووبارە و مردووانە هێناوە كە لە تۆماری دەنگدەراندا هەبووە ، كە سەرجەم كارەكانی پاككردنەوەی تۆمارەكەی لەخۆگرتوە.

وتیشی" پاككردنەوەی تۆمارەكە بەرەوپێشچوونێكی باشە و ئێستا كۆمسیۆن سەرگەرمی پرۆسەی وەگرتنی ناوی كاندیدان و دواتر وردبینی بۆ كاندیدەكان ئەنجام دەدات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.