به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شارى سلێمانى، هاوڵاتییەک کە بەپێی نیشانەکان گومانی تای خوێنبەربوونی لێدەکرا، گیانی لەدەستداوە.
چوار رۆژ لەمەوبەر ئافرەتێک بە ناوی(ن. ع)به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و خەڵکی شارۆچکەی حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکووک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی و گومانی ئەوەی لێکراوە کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت، بەڵام دواتر لەو نەخۆشخانەیە گوێزراوەتە بۆ نەخۆشخانەی شۆڕش.
له ئه‌نجامى پشكنین و ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كان، هاوڵاتیه‌ك گومانى له‌سه‌ر بووه تووشى نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوون بووه، له‌پاش داخڵكردنى نه‌خۆشه‌كه لە نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌به‌ر هه‌ستیارى نه‌خۆشخانه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش و شه‌وى ڕابردوو گیانى له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.